بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ قەیس خەزعەلی و رەییان كلدانی كۆبووەوە

سەرۆكی یەكێتی لە بەغداد لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق و ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون كۆبووەوە و بەرنامەی حكومەتی نوێی عێراق، سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر تاوتوێكرا.

‌بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیکرد لە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق و رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون.

‌لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی وڵات، بەرنامەی حكومەتی نوێی عێراق، سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر كرا و جەخت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كاری حكومەت كرایەوە و داواكرا لە چێوەی یاسا و دەستووردا ئەركەكانی رابپەڕێنێت و بەیەك چاو سەیری هەموولایەك بكات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ سەرخستنی بەرنامەی حکومەتی نوێ دووپاتكردەوە و رایگەیاند، دەمانەوێت ئەم کابینەیە لە ئاست چاوەڕوانییەکان و خواستی ھەموولایەک بێت. خزمەتکردن، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سەقامگیری لە پێشینەی كارەكانی بێت، بۆ ئەو ئامانجەش پێویستە هەموولایەنەكان هاوكار و یارمەتیدەربن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی: تاوەکو 25ـی ئەم مانگە دەتوانن بێبەرامبەر خۆتان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی ئاگاداری بریکارەکانی خۆراک دەکاتەوە، کە داوا لە هاوڵاتییان بکەن، بەزووترین کات خۆیان لە فۆڕمی…
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: تەمێكی مامناوەند دروستدەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تەمێكی مامناوەند…
Total
0
Share