مەزڵوم کۆبانی: ئەگەر مافی دەنگدانم هەبووایە دەنگم بۆ یەکێتی دەبوو

مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئەگەر مافی دەنگدانی هەبووایە دەنگی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبوو.

 

مەزڵوم کۆبانێ لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند، ئەگەر لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانم هەبووایە بە دڵنیاییەوە دەنگم دەدا.

 

وتیشی، بیرکردنەوەم بۆ دیاریکردنی ئەو لایەنەی کە دەنگی پێدەدەم لەو چوارچێوەیەدا دەبوو کە کام لایەن لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا خزمەتیان بە بەرژەوەندییەکانی رۆژئاوای کوردستان کردووە، هەر بۆیە لە پێناو مافە نەتەوەییەکان دەنگم بە یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکە سەربازییەکانی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

سلێمان سۆلیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و وتی،…
Total
0
Share