فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، باڵیۆزخانەی کۆماری عێراقی لە دبلنی پایتەختی ئێرلەندا کردەوە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەوەکرد، فراوانکردنی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراق لە دەرەوەی وڵات پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوە.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئێرلەندا و چەسپاندنی بناغەکانی هاریکاری و دۆستایەتیی نێوان هەردوو وڵات.