هاتوچۆی هەولێر کێشەی بۆ دروستبووە و داوا لە هاوڵاتییان دەکات سەردانی بەشی هونەری و مۆڵەت نەکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەی لەناکاو لە سێرڤەری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و ئەبدەیت کردنەوەی، تکایە سەردانی بەشی هونەری و بەشی مۆلەت مەکەن تاوەکو پشووی دوای هەڵبژاردن.
باس لەوەش دەکات، هیچ کەسێکیش سزای دواکەوتنی نایەتەسەر لەو ماوەیەی ئاماژەیپێکراوە.