بێ بەرامبەر دەبێت.. 180 هەزار كیتی پشكنینی كۆرۆنا بۆ سلێمانی دابینكرا

لە سبەینێوە دەتوانرێت زیاتر لە دوو هەزار پشكنین ئەنجامبدرێت

بە هەوڵی ژمارەیەك پەرلەمانتار و هەماهەنگی تەندروستیی سلێمانی، تاقیگەی نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا فراواندەكرێت و 180 هەزار كیتی تایبەت بە پشكنینی نەخۆشییەكەش لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە دابینكرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات ڕێوڕەسمی كردنەوەی تاقیگەیەكی نوێ لە نەخۆشخانەی شەهید تاهیر والی بەگ بەڕێوەچوو.

نەخۆشخانەكە كە ساڵی ڕابردوو یەكەمین ناوەندی تایبەت بە پشكنین و چارەسەری كۆرۆنا بوو ئەوكات بە توانایەكی سنووردارەوە پشكنینی ئەنجامدەدا، بەڵام بە وتەی بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی لە سبەینێوە پشكنینەكان چەندین هێندە دەبن.

سەباح هەورامی، بەڕێوبەری تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتی، سبەی ساڵێكی تەواو بەسەر كردنەوەی تاقیگەی نەخۆشخانەكەدا تایبەت كۆرۆنا تیپەڕدەبێت و لەمڕۆشدا كاری فراوانكردنی تاقیگەكەیان بە ئەنجام گەیشتووە.

هاوكات سوپاسی هەریەك لە پەرلەمانتاران سەركەوت شەمسەدین و غالب محەمەد-ی كرد كە توانیویانە لەڕێی وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە هاوكاربن بۆ ئەو كاری فراوانكردنە.

سەباح هەورامی ئەوەشی وت، “ساڵی ڕابردوو گەورەترین كێشەمان نەبوونی (ڤی تی ئێم) بوو كە بەدەیان دانەی لە بەردەستدا بوو، بەڵام لەئێستا ئەو بڕە زۆرەی دابینكراوە و بەهۆیەوە دەتوانرێت 180 هەزار پشكنین لەماوەی سێ مانگدا بكرێت، جگە لەوەی بووەتە هۆی ئەوەی توانا تاقیگەكە بگاتە ئاستێكی زۆر باش هەم لە ڕووی كوالێتی و هەم لە ڕووی كاركردنیشەوە”.

ئەوەشی ڕونكردەوە، ساڵی ڕابردوو ئەمكاتانە نەیاندەتوانی 150 پشكنین بكەن، بەڵام لە سبەینێوە دەتوانن زیاتر لە دوو هەزار پشكنین و زیاتر ئەنجامبدەن.

بەڕێوبەری تەندروستی ئاشكراشیكرد، تائێستا هیچ حاڵەتێكی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارنەكراوە. بۆ پشكنین-یش سەبارەت بە كۆرۆنا و جۆرە نوێیەكەی ئاماژەی بەوەكرد كە لە نەخۆشخانەكانی شەهید هێمن و عەلی ناجی پشكنین دەكرێت و لە نەخۆشخانەی فێركاریش بەشێكی تایبەت دەكەنەوە.

لای خۆیەوە پەرلەمانتار غالب محەمەد ڕونیكردەوە، سبەی ئامێرێكی پشكنین بۆ گەرمیانیش دابیندەكرێت كە توانای هەیە ڕۆژانە لەنێوان 500 بۆ هەزار پشكنین ئەنجامبدات و، پشكنینەكە هیچ تێچوویەكی نابێت و ئەركەكەی لەگەڵ ئەو ستافەی بۆی دابینكراوە لە ئەستۆی وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کرێی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت، رۆژانی پشووش پارەی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی کارەبا وەردەگیرێت. وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی: زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی

سەرۆکی کۆڕبەندی دێڵفی رایگەیاند، “زیاتر لە 50 سەرکردە و بازرگانمان لە ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە هێناوەتە سلێمانی”. سیمیۆن…
زیاتر ببینە

پەیەدە وەڵامی دژەتیرۆری پارتی دەداتەوە: ڕاگەیەندراوەكەتان حەقیقەتی دامەزراوەكە نیشاندەدات

پەیەدە وەڵامی ڕاگەیەندراوێکی دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) سەبارەت بە گیانلەدەستدانی بەندکراوێکی ڕۆژئاوای کوردستان دەداتەوە و دەڵێت، ئەو زمانە خزمەت…
Total
0
Share