سێ كەس لە زاخۆ خنكان

لە سێ رووداوی جیادا سێ كەس لە رووباری خابووردا خنكان، تەرمی دووان لە قوربانییەكان دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، گەنجێک بەناوی (ئە. ئا. ی.) تەمەن 15 ساڵان و دانیشتووی سێمێل، لە سنووری گوندی دولا لە رووباری خابوور خنکا و دوای گەیشتنی تیمەکانیان، تەرمەكەی دۆزرایەوە.

هەر ئەمڕۆ لە ئیبراهیم خەلیل تازەلاوێك بەناوی (م. ئە. ص.) تەمەن 13 ساڵان خنکا. وەك ئەوەی بەرگریی شارستانیی زاخۆ ئاماژەی پێداوە و ئەوەشی خستەڕوو، منداڵێکیش لە سنووری بەرە گەورا بە هەمان شێوە لە رووباری خابوور خنکا و تەرمەکەی دۆزرایەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی زاخۆ كرا.

بابەتی پێشتر

ئەوروپا لە بەردەم شەپۆلێكی گەرمای بێ پێشینەدایە

بابەتی دواتر

بومەلەرزە لە ناوچەیەكی هەرێم روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share