سەنتەری گورچیلەی دەستكرد لە قەزای دەربەندیخان كرایەوە

سەنتەرێکی تایبەت بە گورچیلەی دەستکرد لە قەزای دەربەندیخان کرایەوە و خرایە خزمەت هاوڵاتییانی ناوچەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەكردنەوەی سەنتەری گورچیلەی دەستكرد لە قەزای دەربەندیخان، لەمەودا هەموو ئەو هاوڵاتییانەی پێویستیان بە شووشتنەوەی گورچیلەیە لەسنوورەكە پێویست ناكات سەردانی سلێمانی و شوێنەكانی تر بكەن.

باسی لەوەشکردووە، لە سەنتەرەکە هەموو خزمەتگوزارییەکی پێویست لەژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕ بۆ هاوڵاتییان ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

بریندارێکی رووداوە هاتوچۆکەی هەولێر گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

شاڵاو عەلی عەسكەری: پارتی تەنها لە پردێ بۆ پاراستنی چەند بیرە نەوتێك شەڕی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share