جەبار یاوەر لە پۆستەكەیدا ماوە؟ لەوبارەیەوە ڕوونكردنەوەی دا

جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، تائێستا نە بەزارەکی و نە ھیچ نوسراێكی فەرمی نەگەیشتووەتە وەزارەتەكە بۆ ئاڵوگۆڕكردن لە پۆستی ئەمینداری گشتیی وە زارەت.

جەبار یاوەر، لە ڕوونكردەنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوو ڕۆژە ھەواڵی ئاڵوگۆڕ لە پایەی ئەمینداری گشتی و پیرۆزبایی لە لاپەڕەکانی فەیسبووک بڵاودەکرێتەوە، بەڵام تائێستا ئێمە بەفەرمی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پیشمەرگەین، نە بەشێوەی زارەکی و نە ھیچ نوسراێکی فەرمی گەیشتوەتە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ئاڵوگوڕ لە پایەی ئەمینداری گشتیی وەزارەت”.

باسیلەوەشكردووە، تا ئەو ڕۆژەی نوسراوی فەرمی لەوبارەوە دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەرکەکانی سەرشانی بەوپەڕی دڵسۆزی و پڕۆفیشناڵی جێبەجێ دەکات.

جەبار یاوەر لەڕوونكردنەوەكەیدا جەختی لەوەشكردووەتەوە، ھەر فەرمانێک لە سەرۆکایەتیی ھەرێم و حکومەتی ھەرێم و حیزبەکەی، کە نوێنەرایەتیی دەکات لەو پایەدا، بگاتە دەستی، جێبەجێی دەکات.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند ڕۆژێكە دەنگۆی ئاڵوگۆڕكردن لە پۆستی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاودەكرێتەوە و باسلەوەدەكرێت، ڕێباز بێركۆتی لە شوێنی جەبار یاوەر دەكرێتە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە.

جەبار یاوەر لەسەر پشكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پۆستەكەی وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: رێگە نادرێت شوێنەوار و شوێنە كەلتورییەكان بۆ هیچ جۆرە بانگەشەیەك بەكاربهێنرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم چەند رێنماییەکی تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە  گشتییەکان و…
زیاتر ببینە

وەستا ڕەسوڵ: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ دەبێتە مێژووییەکی دیکە و کوردستان بەرەو ئاقارێکی دیکە دەبات

وەستا ڕەسوڵ ڕایدەگەیەنێت، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە چەقبەستووەی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورەی هەیە. وەستا ڕەسوڵ،…
Total
0
Share