سێ وڵاتی ئەوروپی، بەشدار لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی، داوا لە ئێران دەكەن پاشگەز ببێتەوە لە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم.
لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا، ئەمڕۆ شەممە 16ی كانونی دووەم، وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا ڕایانگەیاندووە، “دڵگرانین بە بڕیاری ئێران بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم”.
ئەو سێ وڵاتە ئەوروپییە كە بەشدارن لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران، داواشیان كردووە، “ئێران بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم خاو بكاتەوە و پاشگەز ببێتەوە لە بڕیارەكەی”.
لە ڕاگەیەندراوەكە ئەوەش خراوەتەڕوو، “پێویستە ئێران پابەند بێت بەوەی بەرهەمێنانی یۆرانیۆم ڕابگرێت، یان توێژینەوەكانی لەماوەی 15 ساڵدا بۆ گەشەپێدانی ئەنجامبدات، وەك لە ڕێككەوتنەكەدا هاتووە”.