هەولێر.. كەسێك دەستگیركرا كە بە جلی سەربازییەوە “داوای پارەی لە خەڵك كردووە”

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكرد، كەسێكیان دەستگیر كردووە كە بە جلی سەربازییەوە خۆی وەك پۆلیس و ئەفسەر ناساندووە، “فێڵی لە خەڵك كردووە و پارەی لێوەرگرتووت”.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 16ی كانونی دووەم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ڕۆژی پێنجشەممە 14ی كانونی دووەم، كەسێك سكاڵای تۆماركردووە، كەوا كەسێك بە جلی سەربازییەوە داوای بڕێك پارەی لێ كردووە”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، “پۆلیس لێكۆڵینەوەی كرد تەماشای گرتە ڤیدیۆییەكانی ئەو ماڵەی كرد، دەركەوت كەسێكی ئاساییە، خەڵكی چواردەوری هەولێرە و بە جلی سەربازییەوە بەشێوەی ئەفسەر و پۆلیس چووەتە گەڕەكەكان و پارەی لە خەڵك وەگرتووە”.

هۆگر عەزیز ئەوەشی ئاشكراكرد، “ئەو كەسە دوو تاوانی دیكەی هاوشێوەی لە سنووری ناحیەی عەینكاوە ئەنجامداوە، داوا لەو كەسانە دەكەین كە قوربانیی دەستی ئەو تۆمەتبارەن بێن سكاڵا تۆمار بكەن”.

“ئەو تۆمەتبارە بە دوو مادەی یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتی ڕوبەڕوو كراوەتەوە، ئەوانەش مادەی 456 تایبەت بە فرت و فێڵ و مادەی 260 تایبەت بە بەكارهێنانی سیفەتێكی سەربازی بەشێوەیەكی ساختە”، وەك هۆگر عەزیز ئاماژەی پێكرد.

لە كۆتایی قسەكانیدا هۆگر عەزیز داوای لە هاوڵاتییانی شاری هەولێر كرد، “هەر كەسێك ئەو كارانەی ئەنجامدا پۆلیسی لێ ئاگادار بكەنەوە”.

بابەتی پێشتر

سێ وڵاتی ئەوروپا داوایەك ئاڕاستەی ئێران دەكەن

بابەتی دواتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی لە هەولێر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم ناوەرۆكی كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و جێنشینی ئه‌بوزه‌بی بڵاوكردەوە

جێێنشینی ئه‌بوزه‌بی ، له‌ كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامیی پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و…
Total
74
Share