ڤیدیۆ.. ئێران دەڵێت چەندین موشەکی بالیستیان لە زەریای هیندیدا تەقاندووەتەوە

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، چەندین موشەکی بالیستیان لە زەریای هیندیدا تەقاندووەتەوە، بۆ ڕێگرییکردن لەو هەڕەشانەی ڕوبەڕوی ئێران دەبێتەوە.

حسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە دووەم ڕۆژی مانۆڕی سەربازی “پەیامبەری ئیسلام” ڕایگەیاند، “ئەمە قۆناغی کۆتایی مانۆڕە سەربازییەکەیە و توانیمان چەندین موشەکی بالیستیمان لە زەریای هیندیدا بە سەرکەوتووی تەقاندەوە، کە دەتوانێت وەڵامێک بێت بۆ هەموو ئەو هەڕەشانەی لە دەوروبەری ئێراندا هەیە”.

فەرماندەی سوپای پاسداران، ئاماژەی بەوەشکردووە، موشەکە بالیستییەکان دەتوانن لە سیستمی بەرگری وڵاتانی نزیک لە ئێرانیش تێپەڕێت.

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، لە دوێنێ هەینی 15 ی کانوونی دووەم، ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەی دەیان موشەکی بالیستی و کیشوەربڕ دەستیپێکردووە و مانۆڕەکە لەناوچەیەکی بیابانی دور لە شوێنی نیشتەجێبوون ئەنجام دەدرێت.

ئێران جەختدەکاتەوە کە لەم مانۆڕە سەربازییەدا بەناوی “پێغەمبەری ئیسلام” ئەنجامی دەدات، موشەکی کیشوەربڕ تاقیدەکاتەوە و ئەوەش بەمانای ئەوەیە کە موشەکەکان توانایان هەیە بگەنە خاکی ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: تورکیا بەڵێنیدا رێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیادبکات

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دووپاتیکردەوە، تورکیا بەڵێنیداوە رێژەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق زیادبکات. عەون زیاب لە…
Total
0
Share