كوڕی سەرۆكێك بە تۆمەتی دەوڵەمەندبوون بە رێگای نایاسایی دەستگیركرا

نیکۆلاس پترۆ، کوڕی گێستاڤ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا بە تۆمەتی پارە سپیکردنەوەوە و دەوڵەمەندبوون بە رێگای نایاسایی دەستگیرکرا.

دوای دەستپێکردن بە لێکۆڵینەوەکان لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە، رۆژی شەممە پۆلیسی کۆڵۆمبیا کوڕی سەرۆکی وڵاتی دەستگیرکرد.

میدیاکانی کۆڵۆمبیا چەند گرتە ڤیدۆییەکیان بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا نیکۆلاس لە کاتی دەستگیرکردنەکەی بەرەو ناو فڕۆکەیەکی حکومەت دەگوازرێتەوە و لەهەمان کاتیشدا لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە هێزی ئەمنیی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە هاوەڵی دەکرێت.

لەبارەی دەستگیرکردنی کوڕەکەیەوە، سەرۆکی کۆڵۆمبیا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایتی ئێکس (تویتەر) رایگەیاند، “شتێکی ئازەربەخشبوو بۆ یەکێک لە منداڵەکانی کە زیندانی بکرێت”.

وتیشی، “داواکاری گشتی گەرەنتی داوە کە سەرجەم رێوشوێنەكان بەپێی یاسا دەبێت”.

سەرۆکی کۆڵۆمبیا هیوای ئەوەشی خواست کە ئەم زیندانیکردنەی کوڕەکەی ببێتەهۆی “بەهێزبوونی و پێداچوونەوە بە هەڵەکانی”.

لە هەمان کاتیشدا ئەوەی دوپاتکردەوە کە دەستێوەردان لە کەیسی کوڕەکایدا ناکات و فشار ناخەتەسەر بڕیارەکانی پەیوەست پێوەی و وتی، “هیوادارم یاسا بە شێوەیەکی ئازادانە رێبەرایەتی پڕۆسەکە بکات”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: گەرما کاریگەری لەسەر نەخۆشییە عەقڵییەکان هەیە

بابەتی دواتر

هەولێر.. دژی گرانكردنی نرخی کارەبا لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون خۆپیشاندان ئەنجامدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share