کۆشکی سپی: پشتیوانی لە چارەسەری دیپلۆماسیی جەنگی لوبنان دەکەین

کۆشکی سپی رایگەیاند، “پشتیوانی لە چارەسەری دیپلۆماسیی جەنگی لوبنان دەکەین”.

کۆشکی سپیی ئەمریکا رایگەیاند، “یونیفیل رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی ئاشتی لە لوبنان، و دەمانەوێت هەمووان رێزی لێبگرن، بە ئیسرائیلیشەوە”.

دەشڵێت، “ئێمە پشتیوانی لە چارەسەری دیپلۆماسیی جەنگی لوبنان دەکەین”.

جگە لەوەش، پنتاگۆن نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەوەی لەگەڵ هێزەکانی یونیفیل لە باشووری لوبنان روویدا.

لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “بەڕوونی بە ئیسرائیلییەکانمان راگەیاند کە ئێمە دژایەتیی هەڵمەتی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بەیروت دەکەین و چاودێریی پابەندبوونیان بەو کارەوە دەکەین”.

 

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا نۆ کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

گەرمترین شارەكانی جیهان لەم كاتەی ساڵدا دیاریكران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە بەراورد بە نرخەكەی لە دوێنێدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك بەرمیل نەوتی…
Total
0
Share