ئۆکرانیا: ڕوسیا تانک و چەکەکانی فرۆشتووە و داویەتی بە خواردنەوەی کحولی

پاش شکستهێنانی ڕوسیا لە بەکارهێنانی چەک و ماشێنە جەنگییە عەمبارکراوەکانیدا، دەزگاکانی هەواڵگریی ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوە دەکەن هۆکارەکەی گەندەڵی و بێسەروبەرەیی بێت.

هەواڵگریی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەداوە، بە هۆی گەندەڵی و بێسەروبەرەییەوە چەندین چەک و ئامێری جەنگی لە گەنجینەکانی عەمبارکردنی دوورمەودای ڕوسیا دیارنەماون، هەر لەبەر ئەوەشە وڵاتەکە ناتوانێت لەپێناو کەمکردنەوەی زیانەکانی جەنگدا ئەم چەک و ئامێرانە نوێبکاتەوە و سوودیان لێببینێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی “سکای نیوز”ی بەریتانی، هیچ لایەنێکی سەربەخۆ ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردووەتەوە، بۆیە هەندێک لە چاودێران لایانوایە کە دەکرێت تەنیا بەشێک بێت لە جەنگی سارد و دەروونیی نێوان دوو وڵاتەکە.

دەزگا هەواڵگرییەکانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاندووە، سەرجەم پارچە و بەشە گرانبەهاکانی ئامێرە جەنگییەکان براون و زۆربەی تانکەکانی فیرقەی 4ی سوپا، تەنانەت مەکینەشیان تێدانەماوە.

بەپێی کیێڤ، ڕوسیا بەم هۆیەوە 582 تانک و 1664 زرێپۆش و 294 دۆشکە و 93 سیستمی هەڵدانی موشەکی لەدەستداوە.

ئاماژەش بەوە دراوە، گەندەڵی گاریگەرییەکی خراپی لەسەر تواناکانی ئەو هێزە هەیە کە لە بێلاڕوسیا جێگیرکراون و کار گەیشتووەتە ئەوەی چەک و شتومەکی سەربازی بە خواردنەوە کحولییەکان بگۆڕنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌رگی هێرش سه‌نگه‌ری.. خانه‌واده‌كه‌ی هۆشداری ده‌ده‌ن

پاش گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌ری به‌هۆی كۆرۆناوه‌، خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشخانه‌ی…
Total
0
Share