لە رووداوێکی هاتوچۆدا نۆ کەس برینداربوون

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە گەلی عەلی بەگ، نۆ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری لێکدان، لە لایەن ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆز و نیسان سەنی، لە رێگای سۆران خەلیفان لە گەلی عەلی بەگ، لە ئەنجامی رووداوەکە نۆ کەس برینداربوون.

هاتوچۆی سۆران دەڵێت، “داوا لە شوفێران دەکەین بۆ سەلامەتیی هەموو لایەک خێرایی کەمبکەنەوە و  پابەندی هێما و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن”.

 

May be an image of campsite, off-road vehicle and van

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگدا هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.…
Total
0
Share