ناسا بەدوای ژیان لەسەر یەكێك لە مانگەكانی مشتەری-دا دەگەڕێت

كەشتیی ئاسمانیی “ئەوروپا كلیپەر” دوێنێ دووشەممە لەلایەن ئاژانسی بۆشاییگەڕی ئەمریكی (ناسا)وە رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا وەك هەوڵێك بۆ گەڕان بەدوای ژیان لەنێو سیستمی خۆردا.

ئامانجی ئاژانسەكە لێكۆڵینەوەیە لە “مانگی ئەوروپا” كە بەدەوری هەسارەی مشتەری-دا دەسوڕێتەوە، بۆ زانینی ئەوەی ئایا، هەسارەكە كە بە سەهۆڵ داپۆشراوە و باوەڕوایە لەژێریدا زەریایەكی بەرفراوان هەیە، گونجاوە بۆ ژیان یان نا.

كەشتییە ئاسمانییەكە كە بە وزەی خۆر كاردەكات لەڕێی مووشەكی (ڤالكۆن هێڤی) لەناو ناوەندی كینیدی بۆ بۆشایی ئاسمان رەوانەكرا. بڕیارە لە ساڵی 2030دا بچێتە خولگەی مشتەری-یەوە، دوای ئەوەی 2.9 ملیار كیلۆمەتر دەبڕێت لە گەشتێكدا كە نزیكەی پێنج ساڵ و نیو دەخایەنێت.

پێشتر هەڵدانی كەشتییەكە بەهۆی زریانی میلتن-ەوە دواكەوت.

زانایان گرنگیی زۆر بە زەریای ئاوی خوێین دەدەن كە توێژینەوەكانی پێشوو دەڵێن، دەكەوێتە ژێر بەرگە بەستەڵەكەكەی مانگی ئەوروپا.

بونی بوراتی، زانای هەسارەكان لە تاقیگەی ناسا و جێگری گەورە زانای ئەركەكە وتی، “بەڵگەی زۆر بەهێز هەیە لەسەر ئەوەی پێكهاتەی ژیان لەسەر مانگی ئەوروپا بوونی هەیە، بەڵام پێویستە لەسەرمان بچین بۆ ئەوێ بۆ زانینی”.

باسی لەوەشكرد، تیمێك نین بۆ دۆزینەوەی ژیان، بەڵكو تەنها تاوتوێی دۆخی گونجاوی ژیان دەكەن.

بابەتی پێشتر

153 فڕۆکەی جەنگیی چینی لە چواردەوری تایوان دەسنیشانکراون

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆ دەوام لە عێراق رادەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share