153 فڕۆکەی جەنگیی چینی لە چواردەوری تایوان دەسنیشانکراون

وەزارەتی بەرگریی تایوان رۆژی سێشەممە رایگەیاند، کە 153 فڕۆکەی جەنگیی چینی لە دەوروبەری دوورگەکەدا دەستنیشانکرد، ئەمەش دوای ئەوەی پەکین مانۆڕی سەربازی بەرفراوانی ئەنجامدا لە سنوورەکە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتژمێر 5ی بەیانی رۆژی دووشەممەوە تاوەکو کاتژمێر شەشی رۆژی سێشەممە، 153 فڕۆکەی سەربازیی چینی لە ئاسماندا بەدیکراون کە ژمارەیەکی پێوانەیی بووە.

وەزارەتی بەرگریی تایوان باسی لەوەشکردووە، چاودێری 14 کەشتی دەریایی چینی لە هەمان رۆژدا کردووە لە سنووری وڵاتەکەی.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی دووشەممە، پەکین فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەشتی جەنگی و بەلەمی پاسەوانی کەناراوەکانی نارد بۆ گەمارۆدانی تایوان، لەبەرامبەریشدا تایوان هێزی جوڵاند و هەردوولا کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەڵامی ئێران چی دەبێت ئەگەر هەڕەشەکانی ترەمپ جێبەجێبکرێن؟

پێشتر بەرپرسانی سەربازیی ئێران ئاماژەیان بەوەکردبوو، ئەگەر ئەمریکا لە وێستگەکانی کارەبای ئێران بدات، ئەوا بەرژەوەندییەکانیان لە ناوچەکە دەکەینە…
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: واشنتن لەپێناو نرخی وزە هەوڵی ئاساییکردنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ سعودیە دەدات 

پێگەی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییەکاندایە لەگەڵ سعودییە بەتایبەت لە بواری وزە…
Total
0
Share