دیمەنی هەسارەی زەوی لەسەر مەریخەوە

دیمەنێکی هەسارەی زەوی لە مەریخەوە لە دوای خۆرئاوابوونێکی سەر هەسارەی مەریخ بڵاوكرایەوە

لوقمان حەوێز، شارەزا و ئەندامی كۆمەڵەی گەردوونناسی تەكساس لە نووسینێكدا لەبارەی وێنەكەوە دەڵێت، دیمەنێکی راستەقینەی ئاسمانی خۆرئاوایە لەسەر رووی مەریخ کە لەڕێگەی هاوێنەی کامیرای گالیسکەی (Curiosity) لە 2014/1/31، ئەو تەنە درەوشاوەی دیارە هەسارەی زەوییە.

دەشڵێت، “هەسارەی زەوی لە هەموو کاتەکان لە شەوەکانی هەسارەی مەریخ لە هەر کوێیەک بێت لە ئاسمان ئەوا لەسەر رووی هەسارەکە بۆ دیدی مرۆڤ ئەگەر لەوێ بێت وەکو درەوشاوەترین تەن و ئەستێرەی ئاسمان دەبینرێت، بێگومان زەوی ئەستێرە نیە و هەسارەیە، بەڵام بۆ دیدی مرۆڤ ئەگەر لەوێ بێت و تەماشای ئاسمان بکات وەکو گەشاوەترین ئەستێرە دەردەکەوێت”.

لوقمان حەوێز داوادەكات “دیقەتی بچوکی هەسارەکەمان بدەن لەوێوە” و روونیدەكاتەوە، بێگومان هەسارەی مەریخ لەگەڵ هەسارەی ڤینۆس بە نزیکترین هەسارە دادەنرێن لە زەوی، ئەگەر دوورتر بکەوینەوە لەنێو کۆمەڵەی خۆرەکەمان، هەسارەی زەوی بەتەواوی بۆ دیدی مرۆڤ ون دەبێت لەبەر بچوکی و کەمی درەوشانەوەکەی لە ئاسمان، مەگەر تەنیا بە تەلەسکۆپ ببینرێت و بدۆزرێتەوە، ئەمەش پێمان دەڵێت دۆزینەوە و پشکنینی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرەکانی دیكە نێو گەلەئەستێرەکەمان چەندە ئەستەم و قورسە.

ئاشكراشیدەكات، بەهەمان شێوە چاودێریکردنی هەسارەکەشمان لە قوڵایی گەلەئەستێرەکەمان و قوڵایی گەردوونەوە شتێکی ئەستەم و قورسە، مرۆڤ و هەسارەکەی وێڵ و ونە لەنێو قوڵایی بۆشایی گەردووندا بەبێ ئەوەی زۆربەی مرۆڤەکان ئەوە بزانن.

بابەتی پێشتر

دەزگای لوتکە: ژمارەی کۆچبەران لەسەر سنووری بیلاڕوسیا لە ساڵی 2023 زیادیکردووە

بابەتی دواتر

چاندن لە جیاتی سووتاندن و بڕینەوە و لەناوبردن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share