کرێی وانەبێژانی خوێندنی باڵا خەرجدەکرێت.
ئەشرەف محەمەد، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کرێی مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا بۆ مانگی ئایاری 2024ە. خەرجدەکرێت.
وتیشی، لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە خەرجدەکرێت و بڕی پارەکەش بەپێی وانە وتنەوەکان دەگۆڕێت.