وەزیری دەرەوەی عێراق: بەکارهێنانی ئاسمان و زەوی عێراق لە جەنگی ناوچەکەدا قبوڵنەکراوە

وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی ئەنجامیدا رایگەیاند، رێگەنادەین ئاسمان و خاکی عێراق بەکارهبهێندرێت بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک.

فوائد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هۆشداریدەدەن لە گەورەبوونەوەی جەنگەکە و راشیگەیاند، عێراق هۆشداری لە تەشەنەسەندنی جەنگەکە داوە.

راشیگەیاند، بڕیاری جەنگ و ئاشتی لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراقدایە، بەڵام ئێمە هەوڵدەدەین عێراق لە دەرەوەی چوارچێوەی هەر جەنگێکی ناوچەییدا بهێڵینەوە.

باسی لەوەشکرد، هەڵگیرسانی جەنگ لەناوچەکە هەڕەشە لە ئاشتیی مەدەنیی نێودەوڵەتیی دەکات و رەنگە ببێتە هۆی قەیرانی وزە و هاتوچۆی دەریایی.

لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەسەر عێراق وتی، ئەو قسانەی بڵاودەکرێنەوە لە پێناو ئەوەیە عێراق ببێتە بەشێک لە جەنگ و ململانێکە و ئارامی لەناوچەکە بسەندرێتەوە.

لای خۆشیەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ناوچەکە رووبەڕووی ئاڵنگاریی مەترسیدار دەبێتەوە، ئێمە ئامادەین بۆ جەنگ و بۆ ئاشتی بەڵام ئەوەی ئێمە ویستمانە ئاشتییە نەوەک جەنگ.

باسی لەوەشکردووە، بابەتی هەڕەشەکردن لە عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ئەوەیە، سەنگەرەکانی جەنگ فراوان بکات، ئەوەش شتێکە کە ئێمە هیوای بۆ ناخوازین.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق رێگە بە بەکارهێنانی ئاسمانەکەی نادات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و راشیگەیاند، پێویستە هەموو لایەک هاوکاری ئاوارە لوبنانییەکان بکەن و پێویستە سنووری تەشەنەسەندنی ئەم جەنگە دوای غەززە و لوبنان رابگیرێت و کۆتایی پێ بهێندرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆکاری ئاگرکەوتنەوە کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: لەم هەڵبژاردنەدا پشتی سەرۆکی یەکێتی بگرن تا بەڵێنی راستکردنەوەی حکومڕانی جێبەجێ بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share