گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە تورکیا و سوریا 16 هەزار کەسی تێپەڕاند

کاتژمێری مردن لە تورکیا و سوریا لە جوڵە نەوەستاوە لەو کاتەوەی بومەلەرزە وێرانکەرەکە ئەو دوو وڵاتەی هەژاند، لە کاتێکدا کارمەندانی فریاگوزاری لە تورکیا و سوریا بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گەڕان بەدوای ڕزگاربووان لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان، بەپێی ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 16 هەزار کەس لە هەردوو وڵات.

لەگەڵ کەمبوونەوەی چانسی رزگارکردنی ئەوانەی بە زیندووی ماونەتەوە دوای تێپەڕینی سێ ڕۆژ، هۆشدارییەکان باس لەوەدەکەن کە ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزدەبێتەوە.

کارمەندانی فریاگوزاری لە ژێر داروپەردوودا ڕزگاربووانی زیاتر دەدۆزنەوە، هەرچەندە هیواکان کەمدەبنەوە، لەکاتێکدا ڕزگارکەران لەگەڵ کاتدا پێشبڕکێ دەکەن بۆ دەرهێنانی ئەو کەسانەی کە ئەگەری ڕزگاربوونیان هەیە لە ژێر داروپەردووی هەزاران باڵەخانەی رووخاودا.

لە تورکیا، بەشی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری رایگەیاند کە ژمارەی کوژراوانی بوومەلەرزەکە بۆ زیاتر لە 12 هەزار و 873 کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە ژمارەی گیانلەدەستدانی بومەلەرزەکە لە سوریا بۆ زیاتر لە سێ هەزار و 550 کەس بەرزبووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی مەزەندەی کردووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، گەیشتووەتە 23 ملیۆن کەس، کە نزیکەی پێنج ملیۆن کەسیان لەو ناوچانەن کە یارمەتییان پێنەگەیشتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە زیادبوونی ڕەخنەکان لە تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیای ناچار کردووە دان بە “کەلێنەکان” لە بەدەمەوەچوونی حکومەتدا بنێت، وتی، “بێگومان کەلێن هەیە، مەحاڵە خۆت بۆ کارەساتێکی لەوجۆرە ئامادەبکەیت”.

لەلایەکی دیکەوە تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ڕێکخراوەکە شاندێکی باڵا دەنێرێت بۆ هەماهەنگیی هەوڵەکانی فریاگوزاری، جگە لە سێ کاروان کە پاڵپشتیی پزیشکییان هەڵگرتووە”.

لە بەرامبەردا دکتۆر ئیمان ئەلشەنقیتی نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە سوریا ڕایگەیاند کە پێداویستییە تەندروستییەکان لەوێ زۆر زۆرن و پێداویستییەکان تەندروستییەکان لەوێ نین.

بابەتی پێشتر

واشنتۆن پۆست: بەرپرسانی عێراق دۆلاریان خراپ بەکارهێناوە و لە گەلەکەیان دزیوە

بابەتی دواتر

رۆژنامەی سەباح: هەرێم پابەندنەبێت سیناریۆی توند لەدژی دەگیرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share