پیاوێک ئاگری لە ماڵەکەی بەردا و هاوسەر و سێ‌ منداڵەکەی سووتان

لە شاری بەغداد لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک ژنێک و سێ منداڵی سووتان دوای لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوت پیاوی ماڵەکە ئاگرەکەی کردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرخ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی شەممە ئاگر لە ماڵێک لە ناوچەی رەحمانییەی بەشی کەرخ کەوتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ژنێک و سێ منداڵیان گەیاندە نەخۆشخانە کە بەهۆی رووداوەکەوە سووتابوون، دواتر یەکێک لە منداڵەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەتا پیاوی ماڵەکە بانگەشەی ئەوەیکرد، کە رووداوەکە قەزاوقەدەر بووە، بەڵام دوای دەستگیرکردنی و ئەنجامدانیه لێکۆڵینەوە دانی بەوەداناوە کە خۆی ئاگرەکەی کردووەتەوە.

تا ئێستا پۆلیسی کەرخ هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە ئاشکرانەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستگیرکردنی عەجاجی نوگرەسەلمان کەسوکاری ئەنفالکراوان ئاگاداردەکرێنەوە

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەركوك/گەرمیان ئاگاداری سەرجەم كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكاتەوە ئەوانەی خوازیارن سكاڵا لە دژی تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد بكەین بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنی…
Total
0
Share