قوباد تاڵەبانی: لە دەڤەری راپەڕین زەنگی سەرخستنی لیستی 129ی یەكێتی رادەگەیەنین

لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، لە دەڤەری راپەڕین زەنگی سەرخستنی لیستی 129ی یەكێتی رادەگەیەنین.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە پۆستێكیدا لە ئینستاگرام دەڵێت، “ئەی بەقوربانتان بین دەڤەری راپەڕین، چۆن لێرەوە راپەڕینە مەزنەكە هەڵگیرسا هەر لێرەشەوە زەنگی سەرخستنی لیستی 129ی یەكێتی رادەگەیەنین”.

ئەمڕۆ كەرنەڤاڵی جەماوەریی لیستی 129ی یەكێتی بە ئامادەبوونی هەزاران كەس لە ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بەڕێوەچوو.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە لوبنان

بابەتی دواتر

وڵاتێکی دیکە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share