سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە لوبنان

محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە وڵاتی لوبنان.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە، قالیباف کابتنی فڕۆکەکەیە و لە تاران بۆ بەیروت خۆی کۆنتڕۆڵی گەشتەکەی کردووە.

لەدوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی بەیروت سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، هاتووم بۆ ئەوەی پەیامی هاوڵاتییان و رێبەری ئێران بە خەڵکی لوبنان بگەیەنم.

وتیشی، بۆ هەمیشە و لە هەموو دۆخە سەختەکاندا لەگەڵ خەڵکی لوبنان و بەرەی بەرگریی لەو وڵاتە دەمێنینەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: ئەردۆغان کوردی کۆمەڵکـ.ـوژ کردووە

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بەردەوامدەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئـ.ـێران. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: لەژێر سەرکردایەتیی…
Total
0
Share