کچێک لە ڕۆژی گواستنەوەیدا خۆی کوشت

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، کچێک لە گوندێکی ناحیەی دارەتووی سەربە قەزای بەردەڕەش لە ڕۆژی گواستنەوەکەیدا بە پەت خۆی هەڵواسیووە و خۆی کوشتووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کچە تەمەنی نزیکەی 20  ساڵ بووە و ئەمڕۆ 15 ی شوبات، ڕۆژی گواستنەوەی بووە، بەڵام وەک کەسوکارەکەی وتویانە خۆی خنکاندووە.

پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕوداوەکە دەستپێکردووە و قسەی کەسوکارەکەی لەسەر ڕوداوەکە وەرگرتووە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

تا ئێستا ڕوونییە کە هۆکاری خۆکوژی کچە 20 ساڵەکە چییە، بەڵام نزیکی کاتی گواستنەوە و خۆکوژییەکەی ڕەنگە هەندێک سەرەداو بداتە دەست پۆلیس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك رۆژنامەنووس: لەرۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا خودی سەندیكای رۆژنامەنووسان پێشێلكاری بەرامبەر بە میدیاکاران كرد

ژمارەیەک رۆژنامەنووس رایدەگەیەنن، ” لەرۆژی رۆژنامەگەریی كوردیدا خودی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پێشێلكاری بەرامبەر بە دەزگاكانی راگەیاندن كرد “.…
Total
0
Share