تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری فیشەکی پێوەیە

بەیانی ئەمڕۆ 14 ی کانونی یەکەم، تەرمی پیاوێک کە ئاسەواری فیشەکی پێوەیە لەنێوان ناحیەی شۆرش و سەنگاو دۆزرایەوە.

ڕەمەک ڕەمەزان، قائیقامی قەزای چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە تەرمی پیاوێک لە گوندی مەنیلە لە نێوان ناحیەی شۆرش و سەنگاو دۆزراوەتەوە، و ئاسەواری چەند فیشەکێک بە مل و سەریەوە بووە”.

قائیقامی چەمچەماڵ وتیشی، “پیاوەکە هیچ ناسنامەیەکی پێنییە و نێردراوە بۆ پزیشکی دادوەری بۆ لێکۆڵینەوە لەسەری، بەڵام بڕی نزیکەی 600هەزار دیناری عێراقی پێبووە و نەبراوە”.

قائیمقامی چەمچەماڵ ڕاشیگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لەسەر ڕوداوەکە دەستپێکردووە و تەرمەکەش لە پزیشکی دادوەرییە بۆ لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی ناسنامەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کاریگەریی لەسەر نرخ دەبێت؟

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەهۆی بڕیارەکەی عێراقەوە بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، میوەکان گران دەبن. دوای ئەوەی…
Total
0
Share