قوباد تاڵەبانی زیاتر لە سێ ملیار دیناری بۆ خزمەتکردنی کەرتی وەرزش تەرخان کرد

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بۆردی وەرزش و لیژنەی باڵای وەرزشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕی زیاتر لە سێ ملیار دیناری بۆ خزمەتکردنی کەرتی وەرزشی کوردستان تەرخانکرد.

ئەو بڕە پارەیە بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستی بۆ یاریگاکان لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک تەرخان دەکرێت.

بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، ئەو بودجەیە بۆ 31 پڕۆژە تەرخان کراوە، ژمارەیەک یاریگا نۆژەن دەکرێنەوە و چەند یاریگەیەکیش دروست دەکرێن و پێداویستییەکانی چەند یاریگایەکی دیکەش دابین دەکرێت.

بەم هەنگاوە بەشێکی زۆر لە کێشەو کەموکورتیەکان لە ژێرخانی وەرزش چارەسەردەبن، بۆ ئەوەی یانەکان و تیپە میللیەکان بتوانن لە سنورەکانی خۆیان پەرە بەتواناکانیان بدەن.

هەروەها قوباد تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەیەدا بۆردی وەرزشی راسپارد کاری زیاتر لەسەر بەپیشەکردنی وەرزش بۆ وەزشوانان و وەبەرهێنان لە کەرتی وەرزش بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش پلان و پڕۆژەی پێشکەش کردن کە لەقۆناغی ئێستا و داهاتوو چۆن کاری لەسەر بکەن.

بابەتی پێشتر

د. نەرمین مەعروف: تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق هەژماری منی قبوڵنەکردووە

بابەتی دواتر

رووفاتی شاخەوانێک لەسەر لوتکەی ئێڤرێست دۆزرایەوە کە 100 ساڵ پێش ئێستا گیانیلەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share