دژەتیرۆر دەستگیرکردنی دوو “تیرۆرست” رادەگەیەنێت

دژەتیرۆر دەستگیرکردنی دوو “تیرۆرست”ی لە شاری کەرکوک راگەیاند کە پێشینەی کاری تیرۆرستییان هەبووە.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش بەدواداچوون و پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگری ورد، هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی هێرشبەری سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک و هێزی مغاویری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا،توانرا دوو تیرۆرست لە کەرکوک دەستگیربکرێن کە پێشینەی کاری تیرۆرستیان هەبووە لەناو رێکخراوی تیرۆرستیی داعشدا.

بەپێی راگەیاندراوەکە، تیرۆرستی یەکەم بە ناوی (ج، س، ض)، لەدایکبووی ساڵی 1993ــی ناحیەی رەشاد،  لەناو رێکخراوی تیرۆستیی داعش، بەشداری خولی سەربازی و شەرعی بووە، هەروەها لە دیوانی سەربازی رێکخراوەکە کاریکردووە و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆرستی کردووە دژی هێزە سەربازییەکان.

هەر بەپێی ئەو راگەیاندراوە، تیرۆرستی دووەم بەناوی (ع،ک، ض) لەدایکبووی ساڵی 2003ــی ناحیەی رەشاد، لە ساڵی 2014 و لە تەمەنێکی کەمەوە، خراوەتە کەتیبەی ئەشبالی رێکخراوی تیرۆرستی داعش، پاشان بە هەمانشێوەی  باوک و مامەکانی بووەتە بەشێک لە رێکخراوی تیرۆرستی داعش و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆرستیی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو سەردەمە بەسەرچوو بە دەنگی مردوو و خەڵكی ئاوارە لایەنێك براوەی هەڵبژاردن بێت

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە چوارچێوەی كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتی، هەردوو ناحیەی هێرۆ و…
Total
0
Share