لەنێوان ئامادەبووانی دوو ئاهەنگی هاوسەرگیری شەڕ دروستبوو و قوربانی لێکەوەتەوە

لەنێوان ئامادەبووانی دوو ئاهەنگی هاوسەرگیری لە شاری نەجەف شەڕ و دەمەقاڵێ دروستبوو بەهۆیەوە برای یەکێک لە زاواکان کوژرا.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم هۆتێل زمزم لە شاری نەجەف لە کاتێکدا روویداوە کە برای یەکێک لە زاواکان لەبەردەم هۆتێلەکەدا چاوەڕێی بەشێک لە میوانانی ئاهەنگەکەی کردووە، لەو کاتەدا بوک و زاوایەکی دیکە و کەسوکاریان هاتوونەتە شوێنەکە و داوایانلێکردوون شوێنەکە چۆڵ بکەن و بەو هۆیەوە شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوانیان روویداوە.

ئاشکراشیانکرد، لە رووداوەکەدا برای زاوای یەکەم بە ئاسن کوژراوە و تۆمەتبارانیش هەڵاتوون توانراوە تەنها یەکێکیان دەستگیربکرێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی ئەوروپا و رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەمواری یاسای باری کەسی راگەیاند

بابەتی دواتر

د. نەرمین مەعروف: تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق هەژماری منی قبوڵنەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی دەگاتە تاران

بڕیارە محەمەد شیاع سودانی دەست بە گەشتێک بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە بکات ولە سەرەتاشدا دەگاتە تاران. محەمەد…
Total
0
Share