سەدر لەبارەی گڵكۆی پێغەمبەر-ـەوە داوایەك ئاڕاستەی سعودیە دەكات

موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر پەیامێكی ئاراستەی سعودیە كرد و داوا دەكات گڵكۆی پێغەمبەر (د.خ) بەڕووی سەردانكەراندا بكاتەوە.

لە تویتێكدا كە ئەمڕۆ 29ی تشرینی یەكەم بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بڵاویكردووەتەوە، موقتەدا سەدر داوای لە حكومەتی سعودیە كردووە، “بواری سەردانی گڵكۆی پێغەمبەر (د.خ) بۆ مسوڵمانانی سەرتاسەری جیهان بكاتەوە بە ڕەچاوكردنی مەرجە یاسایی و تەندروستییەكان.”
سەرۆكی ڕەوتی سەدر پێشنیار دەكات ساڵانە لە هەفتەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر دا، سەردانی شاری مەدینە بكەن و بچنە سەر گڵكۆی پێغەمبەر، ئەوەش “وەك پشتیوانی و دڵسۆزی و ئەمەك بۆ ئەو پێغەمبەرەی لە تاریكی دەریكردین بۆ ڕووناكی.”
لە درێژەی پەیامەكەیدا موقتەدا سەدر نوسیویەتی، “با ناكۆكییە تائیفییەكان بەلاوە بنێین و ڕێبازی دروستی ئەو بگەڕێنینەوە و وێنەیەكی جوان سەبارەت بە پێغەمبەر (د.خ) و خۆمان نیشانی خۆرئاوا بدەین.”

بابەتی پێشتر

بەرپرسی ڕاهێنانی منداڵانی داعش لە عێراق دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ماکرۆن لەبارەی هێرشەکانی ئەمرۆی وڵاتەکەیەوە هاتە دەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share