بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 153 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 153 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

بە بڕوای بەشێك لە پسپۆڕانی بواری ئابوری، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار و كەمبوونەوەی خستنەڕووی دۆلارە لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جومانە غەلای: بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆن پێویستی بە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندە.…
Total
0
Share