ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شەش ساڵانی شێلا و گیانیلەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شۆفێرێک منداڵانێکی شەش ساڵانی شێلاوە و هەڵاتووە، بەڵام دوای گیانلەدەستدانی قوربانییەكە، خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.

پۆلیسی گەرمیان لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاندووە، “شەوی ڕابردوو لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری لاندرۆزەر منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی (ڕەواز عوسمان حەمید)ی شێلا و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا.

بە پێی وتەی پۆلیس ئەو منداڵە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە، بەڵام دواتر گیانیلەدەستداوە.

ئەگەرچی لەکاتی ڕووداوەکەدا شۆفێرەکە هەڵاتبوو، بەڵام دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و دانی بەوەدا ناوە هۆکاری ڕووداوەکە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: رێککەوتن کراوە کۆمپانیاکانی گەیاندن ماتۆڕی بێدەنگ بەکاربهێنن

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، رێککەوتن کراوە کە کۆمپانیاکانی گەیاندن ماتۆڕی بێدەنگ بەکاربهێنن، هەروەها پابەندبوونمان بە جێگیرکردنی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی…
Total
0
Share