تاوەكو كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ بانكەكان بەڕووی مووچەخۆراندا كراوە دەبن

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە كاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆوە تاوەكو كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ بانكەكان بەڕووی مووچەخۆراندا كراوە دەبن و مووچە دابەشدەكرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی پێنج تەرخانكراوە و بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە راگەیەندرا، مووچە دابەشدەكرێت.

دوێنێ وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی مووچەی مانگی پێنجی بڵاوكردەوە ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە نێردرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێزەكانی پێشمەرگە هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان لە سنووری گەرمیان دەستپێكرد

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، هێزەكانیان هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان لە چەند گوندێكی سنووری گەرمیان دەستپێكردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، لە سنووری…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لە کۆبوونەوەی لوتکەدا یەکێتی رژدبووە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە پیرمام بەڕێوەچوو، یەکێتی…
Total
0
Share