ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت سبەی و دوو سبەی, هەینی و شەممە، سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبن کە ئەرکی تۆمارکردنی بایۆمەترییان تێدائەنجادەدرێت و ئەوانەی خۆیان تۆمارنەکردووە دەتوانن سەردان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مووچەخۆران و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی خۆتۆمارکردنیان لە سیستەمی بایۆمەتری لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا.

باسی لەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە لە پێناو کارئاسانی زیاتر بۆ ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەیە کە تا ئێستا بایۆمەتریان ئەنجام نەداوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: پارتی چیتر ناتوانێت تەزویر بكات

بابەتی دواتر

چەند خاڵێک بۆ باشترکردنی باری دەروونیی رۆژانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share