سبەی هەینی مووچە دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی هێزەكانی 70 رایدەگەیەنێت، ئەوانەی ئەمڕۆ مووچەكانیان وەرنەگرتووە سبەی هەینی بانكەكان كراوەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی هێزەكانی 70 راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەوانەی ئەمڕۆ مووچەكانیان وەرنەگرتووە سبەی هەینی بانكەكان كراوەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

هەر ئەمڕۆ، هێزەكانی 70ی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم فەرمانیكرد بە خەرجكردنی مووچەی تەواوی ئەو خانەنشینانەی هێزەكانی 70 كە مووچەكانیان گرفتی هەبوو.

ئاماژەشیدا، ئەو فەرمانە دوای ئەوە هات كە لیوا روكن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەكانی 70 داوای لە جێگری سەرۆك وەزیران كرد، چارەسەری ئەو گرفتەیان بۆ بكات.

بابەتی پێشتر

بانکی چەرموو: سبەی هەینی مووچەی توێژێک دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: پارتی چیتر ناتوانێت تەزویر بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share