یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق: پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستەڕوو

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق دووپاتیکردەوە، پلانێکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستووەتەڕوو کە تیایدا کێشەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و حەواڵاتی دارایی و هەناردە و هاوردە خراوەتەڕوو.

عەبدولڕەزاق زەهیری، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای دانیشتنی دەستەی بەڕێوەبەرانی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق رایگەیاند، باس لە کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە پەرەپێدانی کەرتی بازرگانی کراوە لە پشتیوانیکردن لە ئابوری نیشتمانی و بەدەستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام.

وتیشی، “لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بەو ئاستەنگانەی کە لە بەردەم کەرتی تایبەت و رێگاکانی تێپەڕاندنیاندان و پێداچوونەوە بە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و وڵاتانی دیکە کرا”.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو گرفتانەی لەم دوایانەدا روویانداوە، لەوانە تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، گواستنەوەی دارایی، هاوردە و هەناردەکردن، بەتایبەتی لەنێوان بەسرە و پارێزگارەکانی کوردستان، لە رێگەی پلانێکەوە چارەسەر دەکرێن کە لەلایەن ئێمەوە داڕێژراوە و دەخرێتەڕوو بۆ حکومەتەکانی ناوەند و هەرێم، کە ئامانجیان پەرەپێدانی کەرتی تایبەتە.

یەکێتییەکە باسی لەوەشکردووە، هەردوو حکومەت، وەڵامی باشیان داینەوە و بە باشی هەماهەنگییان کردووە لەگەڵمان و ئەوەش ویستی ئێمەیە.

لای خۆشییەوە، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەیان کردووە لەگەڵ 19 ژووری بازرگانیی عێراق و کۆبوونەوەکە دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوەی پێشوو ئەنجامدراوە کە لەلایەن وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵی بۆ ئابوریی و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم ئەنجامدرا.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لەم هەڵبژاردنەشدا جارێكی دیكە ستۆپ بە پارتی دەكەین و كۆتایی بە خۆسەپێنی دەهێنین

بابەتی دواتر

بانکی چەرموو: سبەی هەینی مووچەی توێژێک دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share