پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی کەرکوک و نەینەوا کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ 26ی تشرینی یەکەم کاتژمێر شەشی ئێوارە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق ئامادەن بۆ کۆبوونەوە و دەنگدان لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای کەرکوک و نەینەوا و ناوچەکانی مادەی 140کە ناکۆکیان لەسەرە.

دەنگدان لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی کەرکوک و نەینەوا لە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژ پێش ئێستای پەرلەمانی عێراق دواخرا بۆ 48 کاتژمێری دیکە، بەهۆی ئاڵۆزی و ناکۆکی فراکسیۆن و کوتلەکان لەسەر ئەم پرسە.

لە چەند رۆژی رابردوودا ‌سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان و پەرلەمانتارانی کەرکووك و نەینەوا کۆبووەتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر شێوازی بازنەیی ھەڵبژاردنەکان بەپێی خواستی پێکھاتەكان رێکبکەون. لەم چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا دەنگدان لەسەر بازنەی كەركووك و نەینەوا بۆ ئەمڕۆ دوابخرێت.

بازنەی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی عێراق ماوەیەکە جێگەی گفتوگۆ و سەرنج و تێبینی لایەنە سیاسییەکانی عێراقە و کوردیش دژی هەر بڕیارێکە سەبارەت بە بازنەی هەڵبژاردنی کەرکوک ئەگەر دژی مادەی 14ی دەستوری عێراقی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا

وەزیری نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆداین بۆ ڕێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانمان بە گەرووی هورمزدا. حەیان…
زیاتر ببینە

پێنج پەرلەمانتار لە هاوپەیمانێتییەكەیان كشانەوە و سەرۆكی بزوتنەوەیەك لادرا

بەپێی بەڵگەنامەیەك پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیمتیداد كە هاوپەیمانی نەوەی نوێ-یە، ڕیزەكانی بزوتنەوەكەیان بەجێهێشتووە و كشاونەتەوە. بەڵگەنامەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە…
Total
0
Share