بایدن هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە لوبنان دەدات

لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە، بایدن هەوڵی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە لوبنان دەدات بەبێ بەشداریی حزبوڵا.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی بایدن دەیەوێت هێرشەکانی ئیسرائیل وەک پێشەکییەک بۆ کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی حزبوڵا لە سەرۆکایەتیی لوبنان بهێنێت.

هەفتەی رابردوو ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی بە بەرپرسانی قەتەر و میسر و سعودییەوە کردووە و داوایلێکردوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی نوێی لوبنان پاڵپشتی بکەن.
بەشێک لە بەرپرسانی سیاسیی عەرەبی، ئەم هەنگاوەی ئەمریکا وەک هەوڵێك بۆ کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە لوبنان دەبینن.

لەدوای دوورکەوتنەوەی میشێل عەون سەرۆکی وڵاتەکە لە ساڵی 2022 تا ئێستا حزبە سیاسییەکان نەیانتوانیوە لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ رێکبکەون و چەقبەستوویی سیاسیی بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

زریانە مەترسیدارەكە گەیشتە فلۆریدا

بابەتی دواتر

ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو رووباری سۆران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share