شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە چەمچەماڵ دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ لە چەمچەماڵ دابەشدەکرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پەروەردەی چەمچەماڵ، شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی حوزەیران دابەشدەکرێت.

بڕیارە بۆ مانگی ئەیلول مامۆستایانی وانەبێژ وەکو گرێبەست مووچەیان پێبدرێت.

رۆژی 25ی ئابی 2024 بڕیاردرا سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە بکرێن بە گرێبەست و لە داهاتی ناوخۆی هەرێم مووچەکانیان خەرجبکرێت.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: چاودێریی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

بابەتی دواتر

زریانە مەترسیدارەكە گەیشتە فلۆریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share