لەمساڵدا گەیشتە 172 ئۆتۆمبێل
بەرگریی شارستانی: تەنها ئەمڕۆ چوار ئۆتۆمبێل لە هەولێر سووتان

تەنها ئەمڕۆ چوار ئۆتۆمبێل لە هەولێر سووتاون و بەرگریی شارستانیی شارەكە دەڵێت، ژمارەكە لەمساڵدا گەیشتە 172 ئۆتۆمبێل.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر سووتان كە دووانیان بەهۆی لێچوونی بەنزین و دووانی دیكەشیان بەهۆی فیول پەمپەوە بووە.

دەشڵێت، “خراپی بەنزین و بەرزی رێژەی غاز لەناو بەنزینەکەدا هۆکاری سەرەکین بۆ سووتان”.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا ئاماری رووداوەكان گەیشتە سووتانی 172 ئۆتۆمبێل، بەرگریی شارستانیی هەولێر وادەڵێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار ژنی بە تۆمەتی هەڵكوتانە سەر پیاوێك ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڵیانكوتابووە سەر پیاوێك و پارەیان لێسەندبوو. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share