لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوازی قیست بە مامۆستایان زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە مامۆستایان دەدات و دەڵێت، “جارێكی دیكە رێككەوتن كراوە بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست كە لە بەرژەوەندیی مامۆستایاندا بێت”.

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێشتر لێكتێگەیشتنێك كرا بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست و لە قۆناغی یەكەمدا ژمارەیەك مامۆستا سوودمەندبوون و ئێستا جارێكی دیكە رێككەوتن كراوە بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست، بەڵام پێشتر دواكەوتنی مووچە گرفتی بۆ ئەو دەستپێشخەرییە دروستكرد.

راشیگەیاند، ئەو مامۆستایانەی خوازیارن سوودمەندبن پێویستە ئەندام بن لە رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان و نووسراویان لە لقەکانی یەکێتیی مامۆستایان لە شارەکانەوە بۆ دەكرێت کە پێویستی بە دوو كەفیل هەیە لەگەڵ ئەوەشدا لە بانكەوە چەند رێكارێك دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: پیرۆزە لە زانكۆی دایك، زانكۆی سلێمانی

بابەتی دواتر

ستران عەبدوڵا: ئیتر ناتوانن واقیعی خاكفرۆشی و خەڵك فرۆشی خۆتان پەردەپۆش بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانەوە رایگەیاند، ”مووچەکانیان بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەشدەکرێت”.…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێك بە تۆمەتی دزینی 7 ئۆتۆمبێل و چەندین ساڵانەی ئۆتۆمبێل دەستگیركرا. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share