عەممار حەكیم: مام جەلال خۆشەویستی عێراقییەكانی بەدەستهێنابوو چونكە هەمیشە بە وەفابوو بۆ گەلەكەی

عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حيكمە لە پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا وتارێكی پێشكەشكرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی قوربانییانی رووداوەكەی قەزای حەمدانیە كرد و راشیگەیاند، “مام جەلال خۆشەویستی عێراقییەكانی بەدەستهێنابوو چونكە هەمیشە بە وەفابوو بۆ گەلەكەی.

وتیشی، “شانازی بەكارەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دەكرێت و قوربانی زۆریانداوە و سەرۆك مام جەلال و سیاسەتەكانی كاریگەری هەبووە دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە و هەمیشە هەوڵی یەكڕیزیی لایەنەكانی داوە.

راشیگەیاند، بە برایانە لە پارێزگاكانی عێراقەوە سەیری هەرێمێكی پێشكەوتوو دەكەین و مام جەلال خۆشەویستی عێراقییەكانی بەدەستهێنابوو چونكە هەمیشە بە وەفابوو بۆ گەلەكەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لەهەر 24 كاتژمێرێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكومییەكاندا ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەهەر 24 کاتژمێرێکدا لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ناو شاری سلێمانی 127 نەشتەرگەری بۆ هاوڵاتییان ئەنجامدراوە. بەپێی…
Total
0
Share