وەزارەتی نەوتی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت بۆ زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا زیاددەکەین

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتەکە پلانی هەیە تا ساڵی 2029، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە.

باسم محەمەد خوزەیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، وەزارەتەکە هەوڵدەدات تواناکانی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە چوارچێوەی پلانێکی پێنج ساڵەی دیاریکراودا زیادبکات و ئامانجیەتی، لە نێوان ساڵانی 2028 بۆ 2029، لە رۆژێکدا زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.

وتیشی، وەزارەت کاردەکات بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانە لە ڕێگەی ئەو پرۆژانەی کە هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە و سوود لە چالاکیی گەڕان و پشکنینی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە دیارترین پرۆژەکانی ئێستا لە کەرتی دەرهێناندا، پرۆژەی پەرەپێدانی غازی یەکخراوەیە لە کێڵگەی ئەرتاوی لە باشوری عێراق، هەروەها پرۆژەی پەرەپێدانی چوار کێڵگەی گرنگ لە کەرکوک کە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر کراوە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، گرێبەستێک لەوبارەیەوە لەگەڵ کۆمپانیای BP واژوو بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: بەغداد و ئەنقەرە لەبارەی گواستنەوەی نەوتی خاو بە بۆری عێراق-تورکیا کۆبوونەوە

جارێکی دیکە عێراق و تورکیا لەبارەی میکانیزمەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو بە بۆری عێراق-تورکیا، کۆبوونەوە. وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: لەگەڵ پێشمەرگە هەماهەنگیمان کردووە بۆ پاراستنی سنورەکان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دواین گۆڕانکارییەکانی سەبارەت بە هەماهەنگییەکانی نێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە خستەڕوو ئاشکرایکرد کە هەماهەنگیان…
Total
0
Share