لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال دەڵێت، “یەكێتییە بەهێزەكەی ئەمڕۆ گوڕوتین و وزەی گەورەی داوە بە چین و توێژە جۆراوجۆرەكان بۆ سەرخستنی یەكێتییەكەیان و ئەم گڕوتینە بەراورد ناكرێت بە هەڵبژاردنەكانی پێشوو و سەركەوتنی گەورە بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بافڵ بەڕێگاوەیە.
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “یەكێتییە بەهێزەكەی ئەمڕۆ گوڕوتین و وزەی گەورەی داوە بە چین و توێژە جۆراوجۆرەكان بۆ سەرخستنی یەكێتییەكەیان و ئەم گڕوتینە بەراورد ناكرێت بە هەڵبژاردنەكانی پێشوو”.
دەشڵێت، “ئەمڕۆ بە جیا لەگەڵ سەرۆك تیمەكانی كەرتی تەندروستی، زانكۆ و خوێندنی باڵا و رێكخراوە دیموكراتییەكانی كەمپینی هەڵبژاردنی یەكێتی لە ئیدارەی راپەڕین كۆبوومەوە، هەمووان بە ورە و باوەڕێكی قووڵەوە بۆ گۆڕینی شێوازی حكومڕانی هەوڵی سەرخستنی یەكێتی دەدەن و سەركەوتنی گەورە بەسەرۆكایەتیی سەرۆك بافڵ بەڕێگاوەیە”.