بێگەرد تاڵەبانی: ئەمڕۆ دایكی ئازیزم بۆ یەكەمجار لە نووسینگەكەم سەردانیكردم

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم دەڵێت، “دوای چەندین ساڵ لە بوونم بە وەزیر، ئەمڕۆ دایكی ئازیزم بۆ یەكەمجار لە نووسینگەكەم سەردانیكردم و شانازی دەكەم كە هەموو تەمەنی خۆی لەپێناو سەرخستنی تواناكانی من وخوشك و براكانم و خانەوادەكەمان تەرخانكرد”.

راشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی كە زیاتر لە ڕۆژانی پێشوو لە نووسینگەكەم زۆر سەرقاڵبووین، نەمتووانی وەكو پێویست لە خزمەتی دابم بۆ ئەوەی بەیەكەوە وەكو دایك و كچێك گفتوگۆیەكی خۆش بەیەكەوە بكەین، بەڵام لە پەراوێزی ئیش و كارەكانی خۆم وەكو وەزیرێك ، بە بەردەوامی جار جارە قسەیەكی خۆشمان دەكرد،دایكم بەو حاڵەشەوە كەمن زۆر قەرزای ئەوم هێشتا ئەو موراعاتی منی دەكرد ،بەڵام لە كۆتایی كارەكەمدا پێم خۆشبوو ئەو وێنەیەی لەگەڵ بگرم بۆ ئەوەی وەك وەفایەك بۆ ئەو دایكەی كە هەموو تەمەنی جوانی خۆی لەگەڵ باوكی رەحمەتیم بۆ خزمەت و پەروەردە و پێگەیاندنی ئێمە تەرخانكرد.

بابەتی پێشتر

ئاگاداربە ئەم شێوازەی بارگاویكردنەوە زیان بە مۆبایلەكەت دەگەیەنێت

بابەتی دواتر

تیمی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان لە حکومەتی خۆجێیی سلێمانی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share