لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کۆمسیۆن دڵنیایی دەدات

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان جەختدەکاتەوە، هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت و ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن. 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دڵنیایی دەدەین بەسەرجەم هاوپەیمانی و حزب و کاندید و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتەبەر کە بتوانین سەربەخۆیی و بێلایەنی هەڵبژاردنەکە مسۆگەر بکەین.

جەختیشیکردووەتەوە، لەگەڵ سەرجەم حزب و هاوپەیمانی و کاندیدەکان بە یەک دووری دەوەستین، کە ئەمەش بۆ گەرەنتیکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەسە.

باسیلەوەشکردووە، سەرجەم ئەو تاقیکردنەوە و ئامادەکارییانەی بە نوێنەرایەتی حزب و هاوپەیمانی و رێکخراوەکان ئەنجامدراون سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و دەتوانین بڵێین ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دروست.

بابەتی پێشتر

یەک ملیۆن هاوڵاتیی ئەمریکی لە ویلایەتێک ئاوارەبوون

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: پرۆسەی دابەشكردنی زەوی نەوەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دواخرا

كۆبوونەوەی دەزگاكانی هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت دواخرا. بڕیاربوو ئەمڕۆ دووەم كۆبوونەوەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی…
Total
0
Share