سەنتەری ڕوناکبیریی کەرکوک تا کاتێکی نادیار داخرا

ماوەی نزیکەی دوو مانگە سەنتەری ڕوناکبیریی کەرکوک بەبێ بەرپرس ماوەتەوە و دوای ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی”ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس” لە سەنەتەرەکەدا بڕیاردراوە تا کاتێکی نادیار دابخرێت.

کارمەندێکی سەنتەرەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بەهۆی ئەوەی سەنتەرەکە بەرپرسی نییە و ماوەی دوو مانگە بەڕێوبەری سەنتەرەکە بە نەخۆشیی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە و تا ئێستا بێ بەڕێوبەر ماوەتەوە، تا ڕێکخستنەوەی کارەکانی دەرگای سەنتەرەکە دادەخرێت”.

ئەو کارمەندەی سەنتەرەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، کە ناکۆکی هەبووە لە بەڕێوبردنی کارەکانی سەنتەرەکە، بۆیە تا ڕێکخستنەوە و کاڵکردنەوەی ناکۆکییەکان دەرگای سەنتەرەکە بە داخراوی دەمێنێتەوە.

سەنتەری ڕوناکبیریی کەرکوک پێشتر لەلایەن مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق-ەوە، وەک دیارییەک پێشکەشی خەڵکی شاری کەرکوک کراوە و پێشتریش لە کاتی کردنەوەی سەنتەرەکەدا بڕیاردراوە کە کۆی پێکهاتەکانی کەرکوک بتوانن چالاکی و ڕێوڕەسمە هونەرییەکانیان لەو سەنتەرەدا ئەنجامبدەن و تەنها موڵکی کورد یان لایەنێکی کەرکوک نەبێت.

لەژێر ئەم دروشمەدا دوو ڕۆژ پێش ئێستا “ساڵیادی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس” لە سەنتەرەکەدا کرایەوە و دوای ئەوە بڕیاری داخستنی سەنتەرەکە دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی نه‌بوونى پاره‌ له‌ بانكدا ئه‌مڕۆ مووچه‌ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شنه‌كرا

به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ له ‌بانكه‌كانى سلێمانى‌ و هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری دابه‌شنه‌كرا. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share