نەخشەیەك بڕی كبریت لە ئاسمانی چەند شارێكی عێراقدا ئاشكرادەكات

شارەزایەكی كەشناسی نەخشەیەك دەخاتەڕوو كە ئاستی “زۆر بەرزی” گازی دوانە ئۆكسیدی كبریت لە ئاسمانی بەغدادی پایتەخت و هەندێك پارێزگای دیكەی عێراقدا رووندەكاتەوە.

سادق عەتییە، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، نەخشەكە بڕی گازی دوانە ئۆكسیدی كبریت SO2 لە رووكاری زەوییەوە تا بەرزترین بەرگە هەوا بە یەكەی كیلۆگرام/ مەتر 2 نیشاندەدات، دەریشیدەخات كە ئاستێكی زۆر بەرزی هەیە لە ئاسمانی بەغداد و هەندێك لە شارەكانی فوراتی ناوەڕاست.

وتیشی، “نەخشەكە لەلایەن ناوەندی ئەوروپی بۆ پێشبینییە مامناوەندەكان ECMWF و ناوەندی پێشبینییە ژمارەییەكان IFS بڵاوكراوەتەوە”.

عەتییە هۆكاری زیادبوونی ئەو گازەشی گەڕاندەوە بۆ بوونی كارگەكانی خشت و بلۆك كە هۆكاری سەرەتایی زیانبەخش بۆ ژینگە بەكاردەهێنن، سووتانی پاشماوە بەشێوەی هەڕەمەكی، بوونی پاڵاوگەی دۆرە لە باشووری بەغداد و هەندێك جاریش نیشتنەوەی دوكەڵی گڕكانەكان.

بابەتی پێشتر

دەرمانێک دروستکرا کە هێندەی 10 کیلۆمەتر راکردن سوودی هەیە

بابەتی دواتر

تاوەکو ئێستا عێراق پێشوازی لە 8 هەزار ئاوارەی لوبنانی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share