نزیکەی 30%ی جۆرەکانی درەخت لەجیهاندا مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی پاراستنی باخچە و ڕووەکەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، یەک لەسەر سێی ڕووەکەکانی جیهان ڕووبەڕووی مەترسیی لەناوچوون دەبنەوە و سەدان جۆر درەختیش لەبەردەم لەناوچوونی تەواوەتیدان.

ئەو ڕاپۆرتە سەبارەت بە دۆخی درەخت لەجیهاندا ڕایگەیاندووە، 17 هەزار و 500 جۆری درەخت کە دەکاتە نزیکەی 30%ی کۆی جۆری درەختەکان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە مەترسیی لەسەر کۆی جۆرەکانی درەخت مەترسییە بۆ لەناوچوونی بەشێکی ئاژەڵ، باڵندە، وشکاوەکی و خشۆکەکان.

لەوبارەیەوە پۆڵ سمیس ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوەکە دەڵێت، “ئەو ڕاپۆرتە زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیە بۆ هەموو جیهان تاوەکو بڵێ، درەختەکان پێویستییان بە بەهاناوەچوونە”.

لەناو ئەو درەختانەی زۆرترین مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە درەختی مەنگۆلیا، درەختە هەمیشەییەکان کە بەزۆریی لە دارستانەکانی باشووری ئەفریقا بوونیان هەیە.

جۆرەکانی دیکەی درەخت کە ڕوبەڕووی مەترسی بوونەتەوە درەختی بەڕوو، درەختە سورباوەکان و درەختە گەڵاپانەکانن.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو درەختانە کاریگەری دەکەنە سەر سیستمی ژینگەیی، ڕۆڵێکی سروشتی هەیە لە ڕوبەڕووبوونەوەی قەتیسبوونی پلەکانی گەرما و گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا، هەروەها لەناوچوونی یەک جۆر درەخت کاریگەری دەکاتە سەر لەناوچوونی ژمارەیەکی دیکەی درەخت.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت، هەزاران جۆری درەخت لە شەش وڵاتی یەکەمی جیهاندا کە زۆرترین جۆری درەختیان تێدایە ڕوبەڕووی مەترسیی لەناوچوون دەبننەوە و یەکەم وڵاتیش بەرازیلە کە هەزار و 788 جۆر درەخت لەمەترسی لەناوچووندان.

پێنج دەوڵەتەکەی دیکە ئەندەنوسیا، مالیزیا، چین، کۆڵۆمبیا و ڤەنزوێلان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی و سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی گرفتە ژینگەییەکانی عێراقیان تاوتوێکرد

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ژان ژیرۆم سەرۆکی خاچی سوری نێودەوڵەتی گفتوگۆیان لەبارەی گرفتە ژینگەییەکانی عێراق…
Total
0
Share