شۆفێران لە داخستنی رێگایەک ئاگاداردەکرێنەوە

هاتوچۆی گەرمیان هاوڵاتییان لە داخستنی رێگایەک ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە، سبەینێ لە کاتژمێر 7ی بەیانییەوە  تاوەکو 7ی ئیوارە، رێگای ساڵح ئاغا تاوەکو سێ ریانی بان راستای بەرامبەر کامپی کۆنی ئاوارەکان دادەخرێت.

لەبارەی هۆکاری داخستنی رێگاکەوە هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، داخستنی رێگاکە بەهۆی ئەوەوەیە کە کاری تێدادەکرێت و رێگای هاتوچۆکردن دەکەوێتە سەر رێگای خانەقین بۆ کەلار.

 

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

سێ ئەفسەر 40 ملیۆن دیناریان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ بانكێک کە بە زیادە وەرگیرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share